داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌: پابه‌ندین به‌ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان


حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌ركوه‌زیرانی‌ عێراق دووباره‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابین بكات.

ئه‌مڕۆ دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیران كۆنگره‌ی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامدا، له‌باره‌ی‌ كه‌یسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد قسه‌یكرد و پێشوازی‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد له‌وه‌ی‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ڕێز له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ عێراق ده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم.

عه‌بادی‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاوه‌ ڕایگه‌یاند "به‌غداد پابه‌نده‌ به‌ دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان".
هاوكات له‌باره‌ی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ "دوای‌ پاشه‌كشه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕه‌شنوسی‌ ڕێكه‌وتن، چیتر چاوه‌ڕوانی‌ ناكه‌ین و ڕێوشوێنی‌ پێویست سه‌باره‌ت به‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر" هاوكات به‌دوری‌ زانی‌ ڕێكاره‌كان هێزبن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق له‌به‌شێكی‌ وتاره‌كه‌شی‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان وتی‌ "مه‌ترسی‌ هه‌ره‌سهینانی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌ئارادانیه‌".

1167 جار خوێندراوەتەوە
14/11/2017

بابەتی زیاتر