داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سۆران عومەر: نەوتی گەرمیان بۆ چەند کوڕە بەرپرسێک هەرزانفرۆش دەکرێت

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بەڵگەنامەیەکی خستووەتە ڕوو و دەڵێت، نەوتی گەرمیان بۆ چەند کوڕە بەرپرسێک هەرزانفرۆش دەکرێت.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک سۆران عومەر بڵاویکردووەتەوە "لە ٢/١١/٢٠١٧ بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان -دیارە نە وەزیری تیایەو نە بریکار- بەڕێەوەبەری کارگێڕی فەرمانی وەزاری دەرەکات بۆ کۆمپانیایەک کە نەوتی خاوی کێڵگەکانی گەرمیان و شیوەشان و ڕۆژانە ٥ ھەزار بەرمیل کۆندێسێتی کۆرۆمۆری دانا غازی پێ دەدرێ بەبێ ئەوەی نرخی پێدانی تێدا دیاری بکرێ!"

هەروەها دەشڵێت "ئەمە بەبێ تەندەر و موزایەدە پێدانی ئەو بڕە زۆرە لەنەوتی خاو بەو کۆمپانیا بۆ پاڵاوگەی دوکان سەلمێنەری ئەوەیە نەوتی ھەرێم وەک پشک پشکێنە دەدرێ بە کوڕ و کەسوکاری چەند بەرپرسێک کەنرخی نرخیشی بۆ دیاری ناکەن"!

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەخراپترین دۆخی گوزەرانی خەڵکدا کوڕ و برا و کەسە نزیکەکانی چەند بەرپرسێک شەڕیانە لەسەر داگیرکردنی نەوتی چەند کێڵگەیەک بەنرخێک کە دیار نیە و بەبێ مونافەسە و موزایەدە کە قازانجەکەیان ملیۆنەھا دۆلارە.

بە وتەی سۆران عومەر، "بە دوو مانگی داھاتی نەوتی ئەم شوێنانە کێشەی موچەی مامۆستای لەو دەڤەرە پێ چارەسەر دەکرێت بەڵام ئامادە نین داھاتەکەی بۆ خەڵک بێ بۆیە دەیدەن بەبرای کاک فڵانی حکومەت و کوڕی کاک فڵانی حزب!"


1818 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2017

بابەتی زیاتر