Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی كێشه‌ی یاسایی و دارایی و ده‌ستوری له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم".
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كردووه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشـتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی پاییزه‌، ساڵی چواره‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆ، په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی كێشه‌ی یاسایی و دارایی و ده‌ستوری له‌ نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم".
په‌یام ئه‌وه‌شی زانیوه‌" له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆ په‌رله‌ماندا دوو په‌رله‌مانتاری نوێ له‌ هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سوێندی یاسایی ده‌خۆن. 
له‌ دواین دانیشتنیدا، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ڕۆژی 29 ی تشرینی یه‌كه‌می 2017 ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به‌سه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا دابه‌شكرد و دانیشتنه‌كه‌ش پشێوی به‌خۆوه‌ بینی

503 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2017

بابەتی زیاتر