Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوڵاتیانی ده‌ربه‌ندیخان پێویستی زۆریان به‌ خێمه‌یه‌

قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ زۆرترین زیانی‌ له‌ زه‌مینله‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی به‌ركه‌وت، به‌جۆرێك تائێستاش هاوڵاتیان به‌شێكیان له‌ترسی‌ دووباره‌بونه‌وه‌ی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ ناچنه‌وه‌ ناو ماڵه‌كانیان.
په‌یامنێری‌ په‌یام له‌زاری‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ گواسته‌وه‌ "تائیستاش هاوڵاتیان مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ دووباره‌ بومه‌له‌رزه‌ ڕووبداته‌وه‌، به‌وپێه‌یی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو چه‌ند جارێك بومه‌له‌رزه‌ به‌گوڕی‌ كه‌م هه‌ستی‌ پێكراوه‌".
ئه‌وه‌شی‌ گواسته‌وه‌ "هاوڵاتیان به‌شێكیان ناچنه‌وه‌ ناو ماڵه‌كانی‌ خۆیان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون و سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ پێداویستی‌ پێویستیان نیه‌ له‌وێنه‌ری‌ چادر".

هاوڵاتیانی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ئیستا له‌شاره‌كه‌ی‌ خۆیان ئاواره‌ن،  نیگه‌رانن له‌وه‌ی‌ دوای‌ هاتنی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و جێگره‌كه‌شی‌ بۆ ده‌ربه‌ندیخان وه‌كو پێویست هاوكاری‌ هاوڵاتیانی‌ زیان لێكه‌وتوو نه‌كراوه‌".

610 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2017

بابەتی زیاتر