Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك به‌ربه‌سته‌ ئه‌منی‌ و كۆنكرێتییه‌كانی‌ ناو شاره‌كه‌ لاده‌به‌ن

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ربه‌سته‌ ئه‌منی‌ و كۆنكرێتییه‌كانی‌ ناو شاری كه‌ركووك لابده‌ن..
مه‌عه‌ن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تایبه‌تی دووه‌م له‌ هێزه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ر به‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ لابردنی به‌ربه‌ستی ئه‌منی كۆنكرێتیی سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری‌ كه‌ركوكی‌ كردووه‌ و  ڕایگه‌یاندووه‌ "بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌، ده‌زگاكان له‌ زۆر ناوچه‌ی كه‌ركووك به‌ربه‌ستی ئه‌منی كۆنكرێتیی لاده‌به‌ن".
ڕاشیگه‌یاند "داواكاری زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ ئاراسته‌ی ئێمه‌یان كردووه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیی كه‌ركووك ده‌ستیان كردووه‌ به‌ لابردنی زۆرێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌".
مه‌عه‌ن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تایبه‌تی دووه‌م له‌ هێزه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ "ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كان له‌ شه‌قامی ته‌ربیه‌ له‌ نزیك بینای پارێزگای كه‌ركووك لابراون".

825 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2017

بابەتی زیاتر