داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراكسیۆنی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌شداری دانیشتنه‌كان ده‌كات


فراكسیۆنی پارتی له‌مه‌و دوا به‌شداری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین و له‌وێ به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانمان ده‌ده‌ین.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا فراكسیۆنی پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، له‌مه‌ودوا  به‌شدارى له‌ دانيشتنه‌كان ده‌كه‌ين به‌رده‌وام ده‌بين له‌ كاره‌كانمان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران .

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا فراكسیۆنی  پارتى ديموكراتى كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياندووه‌:" له‌ پێگه‌ى به‌رپرسيارێتى و هه‌ستكردن به‌و ره‌وشه‌ى عێراق به‌ گه‌ل و نيشتيمانه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پێيدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ سۆنگه‌ى بڕوابوونمان به‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن ته‌نيا چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌ و قه‌يرانه‌كانه‌، بڕياريماندا بگه‌ڕێينه‌وه‌ و به‌رده‌وام بين له‌ كارى په‌رله‌مانى خۆمان شان به‌شانى خوشك و براكانى ديكه‌مان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: كوتله‌ى پارتى يه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ كوتله‌ په‌رله‌مانييه‌كان و پێشتريش هه‌وڵى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوور يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بێت بۆ چاره‌سه‌رى سه‌رجه‌م كێشه‌كان، به‌ تايبه‌تى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى ئيتيحادى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنه‌ماى هاوبه‌شى نيشتيمانى و ته‌وافقى سياسى و بڕوامان وايه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به‌ شێوه‌يه‌كى درووست جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت بۆ هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاشتيانه‌ بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ر و له‌و رێگه‌يه‌شه‌وه‌ پارێزگارى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو پێكهاته‌ و لايه‌نه‌كانى عێراق بكرێت.

ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ فراکسیۆنی پارتی بەشداری چەند دانیشتنێکی پێشووی پەرلەمانی نەکردووە.

553 جار خوێندراوەتەوە
15/11/2017

بابەتی زیاتر