Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی‌ عێراق دان به‌ گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستاندا نانێت


(حه‌یده‌ر مه‌نسور هادی) باڵیۆزی عێراق له‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌وتییانه‌ی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حكومه‌تی‌ فیدراڵیی، یان وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌نجامی داون بۆ عێراق پابه‌ندكه‌ر نیین.
 
باڵیۆزی عێراق له‌ مۆسكۆ له‌باره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ڕووسنه‌فت)ی ڕووسی ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ دووباره‌ واژۆ بكرێنه‌وه‌، یاخود له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسادا به‌دوای‌ چاره‌سه‌رێكدا بگه‌ڕێین كه‌ گه‌ره‌نتی مافی حكومه‌تی‌ عێراقی‌و لایه‌نی ڕووسی بكات.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ (سه‌عد حه‌دیسی) وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: كوردستان مافی نییه‌ به‌ ته‌نها مامه‌ڵه‌ به‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وته‌وه‌ بكات، چونكه‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان دۆسیه‌یه‌كی فیدراڵییه‌ ‌و هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ته‌نها مامه‌ڵه‌ به‌ دۆسیه‌ی‌ نه‌وته‌وه‌ بكات.

420 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2017

بابەتی زیاتر