داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كه‌شناسیی‌ هه‌رێم: هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی‌ باران و به‌فر بارین ڕوو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات




كه‌شناسیی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند شه‌پۆلێكی‌ باران و به‌فر بارین ڕوو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و، ماوه‌ی‌ یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم، ڕایگه‌یاند "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو كاریگه‌ریی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كار ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌رێم و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت".
به‌پێی‌ پێشبینیی‌ كه‌شناسیی‌ هه‌رێم "باران بارین له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌كان له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و, ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رباری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ریی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سووریش درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێم و، رێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم  ده‌ڵێت "بۆ ڕۆژانی سێ شه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ باران بارینی به‌لێزمه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت".
به‌پێی‌ پێشبینیی‌ كه‌شناسی‌، شه‌پۆلی‌ باران و به‌فر بارینه‌كه‌ تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 27ی‌ تشرینی‌ دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.

3617 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2017

بابەتی زیاتر