داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

فراكسیۆنه‌كوردییه‌كانی په‌ڕله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌

فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق داوای‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كه‌ن.
فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووك‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری‌ بڵاوكرده‌وه‌.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ تا ئێستا ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی مه‌ده‌نی كورد كه‌ له‌ كه‌ركوك و خورماتوو ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ڕایان كردوه‌ له‌ بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان هاتووه‌: ئاواره‌كان له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا ده‌ژین حكومه‌تی فیدراڵ ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بگێڕێته‌وه‌ بۆ شاره‌كانیان تا بتوانن بۆ  نێو ماڵ و حاڵی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا، فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن هه‌نگاوی به‌ په‌له‌ و دادپه‌روه‌رانه‌ بگرێته‌ به‌ر بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر موڵك‌و ماڵی هاووڵاتیان له‌و شوێنانه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و كارانه‌ هه‌ستاون ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه‌.
فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عێراق داواش ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت خورماتوو له‌ دیارده‌ی چه‌كداری پاك بكرێته‌وه‌ و زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان ساز بكرێت.

527 جار خوێندراوەتەوە
16/11/2017

بابەتی زیاتر