داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی موسڵمانی هه‌رێمی ڕۆهینگیای‌ ده‌ركرد


كۆمیته‌ی‌ مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی موسڵمانی هه‌رێمی ڕۆهینگیای‌ میانمار ده‌ركرد.
له‌ كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ كۆی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ داوا له‌ به‌رپرسانی میانمار ده‌كات كۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر موسڵمانانی ئاراكان بهێنن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌دا، كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار ده‌كات ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن‌و مافی هاووڵاتییبوونیان بده‌نێ كه‌ له‌سه‌ر خواستی خۆیان له‌ به‌نگلادیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌شدا داوا له‌ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كراوه‌ نوێنه‌رێكی تایبه‌ت بۆ میانمار رابسپێرێت.


403 جار خوێندراوەتەوە
17/11/2017

بابەتی زیاتر