داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوای 10 ساڵ، ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌فاح به‌ڕووی كه‌رتی غه‌ززه‌دا كرایه‌وه‌


دوای تیپه‌ڕبوونی 10 ساڵ، میسر ده‌روازه‌ی سنووریی ره‌فاحی كرده‌وه‌ كه‌ تاكه‌ ده‌روازه‌ی جیهانه‌ به‌ڕووی كه‌رتی غه‌ززه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆی میسر، حكومه‌تی میسر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فاحی كردووه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی مرۆیی وه‌ك هاتوچۆی خوێندكاران و نه‌خۆش.
له‌ چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان شانده‌كانی حه‌ماس و فه‌تح له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، رێككه‌وتننامه‌ی كۆتاییهێنان به‌ دابه‌شبوونی فه‌ڵه‌ستین واژووكرا.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ حكومه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی فه‌ڵه‌ستین ده‌بێت تا یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م هه‌موو ئه‌ركه‌كانی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ جێبه‌جێ بكات وه‌ك كه‌رتی رۆژئاوا،
هاوكات موفید حه‌سه‌ینه‌ وه‌زیری نیشته‌جیبوونی فه‌ڵه‌ستین، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ یه‌كی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ هه‌موو ده‌روازه‌ی سنوورییه‌كانیان له‌ حه‌ماس وه‌رگرتووه‌ و، حكوومه‌ت له‌ 15ی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ ئه‌ركه‌كانی له‌ ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فاح كه‌ تاكه‌ ده‌روازه‌ی جیهانه‌ به‌ ڕووی كه‌رتی‌ غه‌ززه‌دا.


312 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2017

بابەتی زیاتر