داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حه‌دیسی‌: به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم له‌بودجه‌ی‌ عێراقدا گۆڕِانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت


وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراقدا گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت.

سه‌عد حه‌دیسی‌ وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی‌ سپۆتینكی‌ ڕوسی ئاشكرایكرد: به‌پشتبه‌ستن به‌ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێم گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا دێت، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بنه‌مای‌ دابه‌شكردنی‌ دادگه‌رانه‌ی‌ سامانی‌ عێراقدا بگونجێت.

حه‌دیسی‌ وتیشی‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراق له‌ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ كۆتایی بۆ ده‌كرێت و له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كرێت.
لێدوانه‌كانی‌ حه‌دیسی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر ئه‌ندامێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كه‌ هاوكات سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقیشه‌ ڕایگه‌یاندبوو: له‌گه‌ری‌ سووربوونی‌ به‌غدا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێم له‌بوودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراقدا، پاشه‌كشه‌ی‌ كورد له‌پڕۆسه‌ی‌ سیاسی‌ عێراق یه‌كێك ده‌بێت له‌بژارده‌كان.


2416 جار خوێندراوەتەوە
18/11/2017

بابەتی زیاتر