داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

شه‌پۆلێكی باران بارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی ھه‌رێمی كوردستان ریگه‌یاند كه‌ له‌مڕۆوه‌ شه‌پۆلێكی‌ باران بارین روو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات و ماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما نزم ده‌بینه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی ھه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (19-11-2017) ھه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی ناسه‌قامگیر به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له‌ ناوچه‌كه‌مان بكات و بۆماوه‌ی یه‌ك ھه‌فته‌ به‌رده‌وامی ھه‌بێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌ په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌راست كار ده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ ئاسمانی ھه‌رێم بۆ ھه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و باران بارین له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌كان له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌رۆ ده‌باڕێت".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "رۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رباری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سووریش درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان و رێژه‌ی باران بارین زیاتر ده‌بێت". 

كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت: "بۆ رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ باران بارینی به‌لێزمه‌ و ھه‌وره‌ تریشقه‌، بارسته‌ ھه‌وایه‌كی سارد یش له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا له‌ باكووری ھه‌رێم كارده‌كاته‌ سه‌رناوچه‌كه‌مان و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌كاته‌وه‌ به‌جۆرێك له‌ناوچه‌ شاخاویه‌ به‌رزه‌كان به‌فر بارینیش ده‌بێت". 


565 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2017

بابەتی زیاتر