داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

"حكومه‌تی ناوه‌ند نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا"

په‌رله‌مانتارێكی توركمان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" حكومه‌تی ناوه‌ند نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رێگاچاره‌ی ده‌ستوریی .
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی" باسی له‌وه‌كردووه‌" له‌ ئێستادا هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادیی و نێچیرڤان بارزانی هه‌نگاوی جدییان ناوه‌ به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و سه‌روه‌ربوونی ده‌ستور..
عه‌باس به‌یاتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌" حكومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند بكرێت، به‌یاتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌ له‌ ئێستادا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركردایه‌تی هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌كات به‌ئاراسته‌ی پابه‌ندی به‌ده‌ستور و به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت: هه‌نگاوه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ئه‌رێنین به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی نیازپاكی و چه‌سپاندنی له‌ واقیعدا حكومه‌تی به‌غدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كات به‌شێوه‌ی فه‌رمی .. 
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوكیشه‌وه‌ به‌یاتی رایگه‌یاندووه‌" به‌مزوانه‌ دۆسیه‌ی ئیداریی و به‌رێوه‌بردنی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌. 


599 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2017

بابەتی زیاتر