داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی وڵاتی كوه‌یت ده‌كات


سه‌رۆككۆماری عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومی سه‌ردانی وڵاتی كوه‌یت ده‌كات. 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌ حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد" سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ كوه‌یت، ئه‌مه‌ش دوای بانگهێشتێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن صوباح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر صوباح میری كوه‌یته‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی باسی له‌وه‌شكردووه‌" له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوه‌یت دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاری ده‌كات، ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارده‌بن له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش كه‌ بڕیاره‌ مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو له‌ كوه‌یت به‌رێوه‌بچێت.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌" هه‌ریه‌ك له‌ قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ و كازم حه‌مامی وه‌زیری گواستنه‌وه‌و سامی ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژماره‌یه‌ك گه‌وره‌ به‌رپرسی حكومی یاوه‌ریی مه‌عسوم ده‌كه‌ن.

276 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2017

بابەتی زیاتر