داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

"حكومه‌تی عێراق سووره‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران"


ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرایده‌كات" حكومه‌تی عێراق سووره‌ له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ بودجه‌ی ساڵی 2018 دا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێداگری ده‌كه‌ن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی 7 تریلیۆن دیناری ساڵانه‌ له‌ موچه‌ی كۆی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت. 
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌" له‌سه‌ر داواو پێداگریی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێ,ده‌وڵه‌تی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی 7 تریلیۆن دیناری ساڵانه‌ له‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران، ، حكومه‌تی عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ بودجه‌ی 2018 دا ده‌چه‌سپێنێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر باسی له‌وه‌شكردووه‌" نوێنه‌رانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سندوقی  دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بودجه‌ی عێراق، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا نوێنه‌رانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه‌ پێداگرییان له‌وه‌كردووه‌" بڕی 7 تریلیۆن دینار له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێـته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی سه‌دی ده‌كاته‌ له‌سه‌دا بیست.
وته‌كانی مه‌سعود حه‌یده‌ر له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتێكدایه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. 


822 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2017

بابەتی زیاتر