داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی له‌ باره‌ی ئێرانه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

بۆ تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆڵی‌ ئێران له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست وده‌ستوه‌ردانی‌ ئه‌و ولاَته‌ له‌كاروباری‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی ، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی ئه‌نجامده‌ده‌ن ،
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بلاویكرده‌وه‌ ،له‌سه‌ر داوای‌ سعودیه‌، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایی له‌باره‌گای‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی له‌قاهیره‌  سازده‌كه‌ن ، ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش  بۆ تاوتوێكردنی چۆنیه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆڵی‌ ئێران ده‌بێت له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و، ده‌ستوه‌ردانی‌ ئه‌و ولاَته‌ له‌كاروباری‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی و،  گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئیمارات و به‌حره‌ین و كوه‌یت، پشتیوانی‌ داوای‌ سعودیه‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌ستنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، به‌لام لوبنان به‌شداری‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات ،
ئاژانسه‌كه‌ رونیشیكرده‌وه‌، به‌م كه‌بوونه‌وه‌یه‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سعودیه‌ ده‌یه‌وێت له‌باره‌ی‌ رۆڵی‌ هه‌رێمایه‌تی‌ حزبوڵای‌ لوبنانی ،خۆی‌ له‌روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕوانكراو له‌گه‌ڵ سعودیه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی دوربخاته‌وه‌ .
 


163 جار خوێندراوەتەوە
19/11/2017

بابەتی زیاتر