داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مرۆ دادگای فیدڕاڵی دووا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێم ده‌دات

دادگای فیدراڵی عێراق سبه‌ینێ كۆده‌بێته‌وه‌و دوابڕیار له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، سه‌رچاوه‌یه‌كی یاساییش ئاشكرایده‌كات: له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا جۆرێك له‌ ڕێككه‌وتن  بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم كراوه‌..
سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاندووه‌، جۆرێك له‌ڕێككه‌وتن له‌نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدراوه‌ بۆچۆنیه‌تی ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانی ریفراندۆم، ئه‌ویش به‌ ئاراسته‌كردنی دۆسیه‌كه‌ بۆ دادگای فیدراڵی.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بڕیاره‌ دادگای فیدراڵی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ بڕیاری كۆتایی بۆ "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی" ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات، رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌ دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبوونی خۆی به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
.رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌" به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵیه‌وه‌ كۆتایی به‌و بارگرژیانه‌ ده‌هێنێت كه‌ له‌دوای 25 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند هاته‌كایه‌وه‌، هه‌روه‌ك بڕیاره‌كه‌ بارودۆخ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.  
هاوكات ئیاس ساموك وته‌بێژ به‌ناوی‌ دادگای‌ فیدراڵیه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی " بۆ تاوتوێكردنی‌ ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی‌ ده‌ستوری‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سبه‌ینێ كۆده‌بێته‌وه‌، راشیگه‌یاند "به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتوێكردنی‌ چوار تانه‌ی تێدایه‌، له‌باره‌ی‌ ناده‌ستوری‌ بوونی‌ ریفراندۆمی‌ 25 ی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و ناوچه‌كانی‌ دیكه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان له‌واده‌ی‌ دیاریكراو بۆ تاوتوێكردنی‌ سكاڵاكان به‌پێی یاسا".

268 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2017

بابەتی زیاتر