داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌



دادگای فیدراڵی عێراق ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌ ناده‌ستوریی داناو به‌ته‌واوی هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌ . 
وته‌بێژی فه‌رمی دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو" ئه‌مرۆ دادگای فیدراڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حمود و ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی كۆبووه‌وه‌، .
ئه‌یاس ساموك وته‌بێژی دادگای فیدراڵی رایگه‌یاندووه‌" له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا پێداچوونه‌وه‌ كراوه‌ به‌و تانانه‌ی دراون له‌ دۆسیه‌ی ناده‌ستوریی بوونی ریفراندۆمی 25 ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی وته‌بێژی دادگای فیدراڵی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا به‌ ناده‌ستوریی بوونی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی شوێنه‌وارو ده‌ره‌نجامه‌كانی.
به‌پێی مادده‌كانی 92،93،94 له‌ ده‌ستووری عێراق، پێكهاته‌ی دادگای فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكراوه‌، به‌پێی مادده‌كان دادگاكه‌، جگه‌ له‌ بریاردان له‌ ده‌ستووری بوون و ده‌ستووری نه‌بوونی یاساكان، بریار له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌دات له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، هه‌روه‌ها له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكان. دادگای فیدراڵیی عێراق شرۆڤه‌ی ده‌قه‌كانی ده‌ستوور ده‌كات و بریاره‌كانیشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن و تانه‌یان لێنادرێت.


 

1326 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2017

بابەتی زیاتر