داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێك تاوتوێ ده‌كات



ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ گفتوگۆده‌كات كه‌ داهاتیان هه‌یه‌..
نووری عوسمان  سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی ر‌وژنامه‌وانیدا، ڕاگه‌یاند: ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
 به‌ وته‌ی نوری عوسمان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كات كه‌ بریتین له‌ تۆماركردنی كۆمپانیاكان و هه‌روه‌ها ڕێنمایی له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داهاتیان هه‌یه‌ ده‌كرێت".
هاوكات سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ تاوتوێی دانانی ڕه‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆیی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی جگه‌ره‌ و تووتن، كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌، ده‌كرێت.

277 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2017

بابەتی زیاتر