Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته‌ كوه‌یت


سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته‌ وڵاتی كوه‌یت و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداد و كوه‌یت ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ ده‌بێت. 

پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ، دكتۆر فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومی گه‌یشته‌ كوه‌یت و له‌لایه‌ن گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
ئاژانسی كۆنا ی كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه‌" دوای گه‌یشتنی به‌كوه‌یت، له‌لایه‌ن دیوانی ئه‌میرایه‌تی وڵاته‌وه‌ پێشوازی له‌ فواد مه‌عسوم و شاندی یاوه‌ری كراوه‌. 

به‌پێی زانیاری میدیا عێراقیه‌كان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌عسوم بۆ كوه‌یت بریتیه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسی و ئابوریه‌كانی هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كوه‌یت ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ له‌چوارچێوه‌ی هاریكاریه‌كانی وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش به‌شداری له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی عێراق بكات. 


977 جار خوێندراوەتەوە
20/11/2017

بابەتی زیاتر