داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بزووتنه‌وه‌ی گۆران پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

 

کۆبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی حکومەتی هەرێم کۆتایی هات و راوێژکارێکی حکومەتیش دەڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان باشترین پرۆژەی پێشکەشکردوە.

میدیای فه‌رمی گۆران بڵاوی كرده‌وه‌، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و وەفدی حکومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی، بزوتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەکی بۆ دەربازکردنی هەرێم لە قەیرانەکان پێشکەش بە وەفدی حکومەت کرد.

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ بزوتنەوەی گۆڕان باشترین پرۆژەی پێشکەشکردوە و بەمزوانە وەڵامی پرۆژەکەیان دەدەینەوە.

وتیشی: ئەو داواکارییانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی، دەکرێت لەم حکومەتەدا جێگەی بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم حکومەتە بەردەوام دەبێت تا لەسەر بنەمای پرۆژەکەی گۆڕان کۆبونەوەی دیکە دەکەن.

رونیشکردەوە، کە پێویستە بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێتەوە نێو حکومەت بۆ ئەوەی بەشداری لەگفتوگۆکانی بەغدا بکات.

545 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2017

بابەتی زیاتر