داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كونسووڵگه‌ریی‌ به‌ریتانیا ده‌سته‌واژه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ له‌ په‌یجه‌كه‌ی لابرد


په‌یام ـ 
كونسووڵگه‌ریی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ده‌سته‌واژه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراقی‌ له‌ ناوی‌ په‌یجی‌ كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك لێكرده‌وه‌. پاش كاردانه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ كونسووڵگه‌ریی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر ناوی‌ په‌یجی‌ كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ فه‌یسبووك گۆڕی‌ و ده‌سته‌واژه‌ی‌ "هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق" لابرد.

ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی‌ خێرای‌ خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا و دواتریش كونسووڵگه‌ریی‌ به‌ریتانیا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ دا.

كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند "له‌سه‌ر خواستی‌ خه‌ڵك كه‌ داوایان كردبوو ناوی‌ په‌یجی‌ كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی‌ كوردی‌ و ئینگلیزی‌ بنووسرێت، ناوی‌ په‌یجه‌كه‌یان گۆڕیوه‌".
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ فه‌یسبووك ژماره‌ی‌ پیته‌كانی‌ بۆ ناونانی‌ په‌یج سنووردار كردووه‌، نه‌یانتوانیوه‌ هه‌مان ناوی‌ پێشوو به‌ كوردی‌ و ئینگلیزیش له‌ په‌یجه‌كه‌ بنێن، بۆیه‌ كورتیان كردووه‌ته‌وه‌".

پێشتر ناوی‌ په‌یجه‌كه‌ "كونسووڵگه‌ریی‌ گشتیی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر، هه‌رێمی‌ كوردستان" بوو، له‌ ئێستادا كراوه‌ به‌ "كونسووڵگه‌ریی‌ گشتیی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر".
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا قووڵتربوونه‌ته‌وه‌ و، لابردنی‌ ناوی‌ هه‌رێمیش له‌ په‌یجی‌ كونسووڵگه‌ریی‌ به‌ریتانیا به‌ هه‌نگاوێكی‌ سیاسی‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ به‌غدا لێكده‌درێته‌وه‌.


602 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2017

بابەتی زیاتر