داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌هۆی ناكۆكی نێو لیستی توركمانی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دواخرا


په‌یام ـ كه‌ركوك
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ بڕیاربوو ئه‌مرۆ به‌رێوه‌بچێت، به‌هۆی ناكۆكی نێو لیستی به‌ره‌ی توركمانی بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا.
په‌یامنێری په‌یام گواستیه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ سێشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لیستی به‌ره‌ی توركمانی پاشگه‌زبونه‌وه‌ی خۆی له‌به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ رێژه‌ی یاسایی بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ پێك نه‌هات و دواخرا بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو. 

په‌یامنێری په‌یام باسی له‌وه‌شكرد" پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌ندامه‌ هاتووه‌كانی لیستی برایه‌تی و ئه‌ندامه‌كانی گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌كاری هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كان له‌ كه‌ركوك و گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانی یه‌كتر، به‌ڵام دواتر به‌ره‌ی توركمانی پاشگه‌زبوونه‌وه‌.

286 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2017

بابەتی زیاتر