داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوزخورماتوو 25 كوژراو 41 برینداری لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام ـ كه‌ركوك
دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ریی قه‌زای دوزخورماتوو ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 66 كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ زۆربه‌یان هاولاَتی‌ مه‌ده‌نین.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ خورماتوو به‌ په‌یامی‌ راگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ناو عه‌لوه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ی‌ دوزخورماتوو بووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری و به‌پێی ئاماره‌كان 25 كه‌س كوژراون و 41كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

په‌یامنێری په‌یام ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و شوێنێكی قه‌ره‌باڵغی كردوه‌ته‌ ئامانج بۆیه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی‌ قوربانیه‌كانیش هاولاَتی مه‌ده‌نین.

له‌دوای هێرشی هێزه‌ عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر دوزخورماتوو و ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی دیكه‌ له‌ ڕۆژی 16ی مانگی ڕابردوو، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌و قه‌زایه‌ ڕووبدات و تا ئێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

590 جار خوێندراوەتەوە
21/11/2017

بابەتی زیاتر