Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فشار بۆ هێنانه‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی ده‌ست پێده‌كات


سالار مه‌حموود ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ هێنانەوەی ئاشتی هەورامی و بانگهێشتکردنی بۆ پەرلەمان هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە لەپەرلەمانی کوردستان دەست پێدەکات.

هه‌روه‌ها ده‌شڵیت: ئەم هەفتەیە بۆ دەرکەوتنی هۆکارەکانی هەڵهاتن و ونبوونی ئاشتی هەورامی و ئاشکرابوونی مەلەفە شاراوەکانی پشت ونبوونی وەزیری سامانە سروشتیەکان لەماوەی ٥٥ رۆژدا فشارێکی کرداری لەسەر حکومەتی هەرێم بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان فشارەکان توندتر دروست دەکرێ.

سالار مه‌حموود ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئاشتی هەورامی سەرچاوەی شکستی سیاسەتی نەوتی هەرێمە، ئەبێ لەسەرووی ئەوەوە کەسێک یان چەند کەسێک هەبێ دەبێ خۆی روونی بکاتەوە، چونکە ئەو لەبەردەم پەرلەمان خۆی بەبەرپرسیاری ئەو سیاسەتە شکستخواردوە ناساندوەو پێویستە سزای نانبڕینی خەڵک و روبعە مووچەو شکستی ئابوری کوردستان لەبەردەم پەرلەمان و دادگادا وەربگرێت..
له‌ هه‌مانگاتدا ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لەبەرامەر بەڵێنە بێ بنەماکاندا دەبێ سزا هەبێ و داواش ده‌كات  هەموو لایەک هاوکاربن بۆ سەروەری یاساو دیاریکردبی بەرپرسیارێتی و بە مەسئولیەت هەڵسانی پەرلەمان و پەرلەمانتاران..


1847 جار خوێندراوەتەوە
23/11/2017

بابەتی زیاتر