داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مڕۆ سێ‌ زه‌مینله‌رزه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ عێراقیان هه‌ژاند




ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سێ‌ بوومه‌له‌رزه‌ باكورو ناوه‌ڕاستی‌ عێراقیان هه‌ژاندووه‌، ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی‌ له‌وه‌ كردووه‌ زه‌مینله‌رزه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ناوچه‌ی‌ شێخ سه‌عدی‌ پارێزگای‌ واست تۆماركراوه‌و گوڕه‌كه‌ی‌ 3 پۆینت 2 پله‌ بووه‌ به‌پێی‌ پێوه‌ری‌ ڕێخته‌ر.
زه‌مینله‌رزه‌ی‌ دووه‌م له‌نزیك شارۆچكه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆماركراوه‌و گوڕه‌كه‌ی‌2 پۆینت 7پله‌ بووه‌، حاڵه‌تی‌ سێیه‌میش به‌گوڕی‌2 پۆینت 9 پله‌ باكوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ شاری‌ كه‌لاری‌ هه‌ژاندووه‌.
ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ عێراق ڕاشیگه‌یاندووه‌ زه‌مینله‌رزه‌كان هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ و ماددیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌، داواشی‌ له‌هاوڵاتیان كردووه‌ گوێ‌ به‌پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵی‌ ناڕاست نه‌ده‌ن و ته‌نها ڕێنمایه‌كانی‌ ئه‌وان جێبه‌جێ‌ بكه‌ن.

2777 جار خوێندراوەتەوە
24/11/2017

بابەتی زیاتر