داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌شاره‌زوورو ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست پێبكات



بڕیاره‌ ئه‌مرۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردتی نه‌وتی سپی له‌قه‌زای شاره‌زوورو ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست پێده‌كات و بۆ هه‌ر به‌رمیلێكیش بڕی 54 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامییه‌تی شاره‌زوور، ئه‌مرۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و سه‌رجه‌م گونده‌كانیش نه‌وت وه‌رده‌گرن.
له‌ به‌شێگی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 54 هه‌زار دیناره‌ و هه‌ر ماڵێك پێویسته‌ كارتی زیره‌ك و كۆپی پێناسی باری شارستانی پێبێت و به‌رمیلی نه‌وته‌كان له‌به‌رده‌م ماڵدا دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌رمیله‌كه‌ی بباته‌ شوێنێكی تر، له‌ وه‌رگرتنی نه‌وت، بێبه‌ش ده‌كرێت.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ سه‌رجه‌م گونده‌كان له‌ شوێنی خۆیان به‌هه‌مان نرخ نه‌وتیان پێده‌درێت و پێویست ناكات بچنه‌ ناو شاره‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م هاووڵاتیان نه‌وتیان به‌رده‌كه‌وێت.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوا به‌ په‌یامی راگه‌یاند به‌شه‌ نه‌وتی ساڵی رابردوو فه‌وتاوه‌ و ئه‌و نه‌وته‌ی‌ سبه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادیه‌وه‌ هه‌نارده‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.
هاوكات قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان به‌په‌یامی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیش نه‌وتی سپی دابه‌شده‌كرێت، ئه‌و ده‌نگۆیه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ قوربانیانی زه‌مینله‌رزه‌ی شاره‌كه‌، نه‌وت به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شبكرێت.

813 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2017

بابەتی زیاتر