داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

تیمێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌گاته‌ به‌غدا


تیمێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و لێپێچینه‌وه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ عێراق" ده‌گاته‌ به‌غدا.

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو 21 لێكۆڵه‌ری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌كانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ هه‌رسێ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراق، ئه‌یاد عه‌لاوی‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ و نوری‌ مالیكی‌ بگه‌نه‌ به‌غدا، له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ ئاشكرایانكرد، هه‌نگاوه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ داواكاریه‌كانی‌ گه‌لی‌ عێراقه‌ بۆ بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌، ده‌شڵێن هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو حكومه‌تی‌ عێراق له‌وباره‌وه‌ ڕێكه‌وتنێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان واژۆكردووه‌.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌سه‌ڵاتی‌ ته‌واویان پێدراوه‌ بۆ لێكۆلێنه‌وه‌ له‌دۆسییه‌كانی‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و بانكی‌ ناوه‌ندی‌ و دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌" هاوكات ده‌سه‌ڵاتی‌ لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌شیان پێدراوه‌ كه‌ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراقن.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند" لیكۆڵینه‌وه‌كانی‌ تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌.

764 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2017

بابەتی زیاتر