Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی و یه‌ڵدرم جه‌خت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا ده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام ـ
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجامدا و خۆشحاڵی نیشاندا له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
 به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیاوه‌ بلاَوكراونه‌ته‌وه‌، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا بینالی یه‌ڵدرم دووباره‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سانه‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 12ی تشرینی دووه‌م و، هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كانی كه‌ركووك و دوزخورماتوو گیانیان له‌ده‌ستدا.

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا خۆشحاڵی نیشانداوه‌ له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری نزیك كراوه‌ته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ و دیداره‌كان له‌ ئاستێكی باڵادا.

لای خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سوپاسی توركیای كرد كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَت كردووه‌ بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

497 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2017

بابەتی زیاتر