Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گردو موڵكه‌ داگیركراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


په‌یام ـ
فه‌رمانگه‌ی زه‌وی‌ و زاری‌ عێراق سه‌رژمێری سه‌رجه‌م موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاڕاسته‌ی‌ عه‌بادی ده‌كات.

فه‌رمانگه‌ی موڵكه‌ نه‌گوازراوه‌كانی عێراق سه‌رژمێرییه‌كی‌ خۆی سه‌باره‌ت به‌موڵكه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق و وه‌زیری‌ دارایی به‌وه‌كاله‌ت كردووه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی زه‌وی‌ و زاری‌ عێراق پشتی پێبه‌ستوون، هه‌رچی گردو موڵكی ده‌ستبه‌سه‌راگیراوی ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌ساڵی 1991 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند حزب و بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان داگیركراون، یان به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی تاپۆكراون" تاپۆكه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و خاوه‌ندارێتیان ده‌گێڕدرێته‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت.
فه‌رمانگه‌كه‌ داوای‌ كردووه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و موڵك و زه‌وی‌ و زارانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ به‌پێی‌ یاسا به‌ڕێوه‌ببرێن.

11942 جار خوێندراوەتەوە
25/11/2017

بابەتی زیاتر