Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نبار.. سوپای عێراق هه‌وڵی‌ گرتنی‌ پاشماوه‌ی چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانی داعش ده‌دات


په‌یام ـ
سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی كێوماڵكردنی سنوری پارێزگای ئه‌نبار له‌ پاشماوه‌ی چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانی داعش ده‌ستپێده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سوپای عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌" به‌هاوكاری هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌و پاڵپشتی فرۆكه‌ی جه‌نگی هاوپه‌یمانان پرۆسه‌ی كێوماڵكردنی پاشماوه‌ی چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانی داعشیان ده‌ستپێكردووه‌ له‌  سنوری پارێزگای ئه‌نبار.

راشیگه‌یاندووه‌: پرۆسه‌كه‌ له‌ باكوری راوه‌ به‌ ئاراسته‌ی قه‌زای بێجی سه‌ر به‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین  و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی باكوری پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستیپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ی سوپای عێراق، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: میحوه‌رێكی دیكه‌ كه‌ پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتین له‌ باكوری شارۆچكه‌ی قائیم به‌ ئاراسته‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا تا ده‌گاته‌وه‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی نێوان عێراق و سوریا. 

له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا، فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ به‌رزاییه‌كانی‌ فوڕات و جه‌زیره‌، ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپراسیۆنێكی‌ به‌رفراوانی‌ راگه‌یاند بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ جه‌زیره‌ له‌نێوان سێ پارێزگادا.
 به‌رپرسانی‌ عێراقی‌ رایانگه‌یاندووه‌: داعش له‌عێراق كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ بیابانی‌ سه‌ر سنور به‌شێوه‌یه‌كی‌ كه‌م بونیان ماوه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ش كۆتایی پێبهێنن.


450 جار خوێندراوەتەوە
26/11/2017

بابەتی زیاتر