Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌رمی یه‌كێك له‌ دوو هاوڵاتییه‌كه‌ی‌ ڕانیه‌ له‌ ئاوی‌ ده‌ربه‌نددا دۆزرایه‌وه‌


په‌یام ـ رانیه‌
دوای‌ دیارنه‌مانیان بۆ ماوه‌ی‌ 12 ڕۆژ, ته‌رمی یه‌كێك له‌ ڕاوچییه‌كانی‌ ڕانیه‌ له‌ ئاوی‌ ده‌ربه‌ندا دۆزرایه‌وه‌.
له‌ 16 ی‌ مانگه‌وه‌ دوو هاووڵاتیی‌ قه‌زای‌ ڕانیه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕاوه‌ ماسی‌ چووبوونه‌ ده‌ربه‌ندی‌ ڕانیه‌, به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وت و بێ‌ سه‌روشوێن بوون.

ئه‌مڕۆ ته‌رمی‌ یه‌كێكیان سه‌ر ئاو كه‌وت و له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌. دواتر ته‌رمه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ ڕانیه‌ كرا.
وته‌بێژی‌ به‌رگریی‌ شارستانیی‌ ڕاپه‌ڕین به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: ئێستا سه‌رقاڵی‌ گه‌ڕانن به‌ دوای‌ ته‌رمی‌ هاووڵاتییه‌كه‌ی‌ دیكه‌دا.


761 جار خوێندراوەتەوە
28/11/2017

بابەتی زیاتر