داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

قادركه‌ره‌م.. چه‌كدارانی خۆبه‌خش دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیان كوشت


په‌یام ـ

له‌ گوندێكی‌ سنووری‌ گه‌رمیان شه‌ڕ له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو كه‌ گومان ده‌برێت خۆبه‌خش بن‌و، هێزه‌كانی‌ حوشدی شه‌عبیی ڕوویدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ په‌یام ئاشكرایكرد: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ك، چه‌كدارانی‌ حه‌شدی شه‌عبیی بازگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ نێوان خورماتوو - قادركه‌ره‌م داده‌نێن، دوای‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ پێده‌چێت خه‌ڵكی خۆبه‌خشی ناوچه‌كه‌ بن، هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وچه‌كدارانه‌و دوو كه‌سیان لێده‌كوژن..

به‌پێی زانیاریی هه‌مان سه‌رچاوه‌ بۆ په‌یام، شه‌ڕو پێكدادنی قورس له‌نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌و حه‌شدی شه‌عبیی له‌ گوندی‌ قه‌ڵغانلووی ناوچه‌ی‌ قادركه‌ره‌م بۆ چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بووه‌..

1901 جار خوێندراوەتەوە
29/11/2017

بابەتی زیاتر