Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر بڕیاری دووباره‌ پێدانه‌وه‌ی چه‌ك به‌ كوردی سوریا


وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: بڕیاری پنتاگۆن بۆ دووباره‌ پێدانه‌وه‌ی چه‌ك به‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر توركیا و قبوڵكراو نییه‌.

 ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، نیگه‌رانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ڕاگه‌یاند و وتی‌ "پێدانی چه‌ك به‌و هێزانه‌ كه‌ په‌یه‌ده‌ سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات، له‌ ڕوانگه‌ی توركیاوه‌ قبووڵكراو نییه‌".

ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "هه‌ر هاوكارییه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ سووریا بۆ به‌ په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ به‌ هه‌ر پاساوێك بێت، به‌ واتای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌كه‌كه‌ دێت، بۆیه‌ لێتێگه‌یشتنی بۆ توركیا مومكین نییه‌".
پێشتر سه‌باره‌ت به‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیكوكرات، وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: بۆ له‌ناوبردنی‌ ته‌واوه‌تیی‌ داعش هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

دوێنێش هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ڕایگه‌یاند: كاروانێكی‌ دیكه‌ی‌ هاوكاریی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی‌ ئه‌مریكی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان. میشێال عون سه‌رۆككۆماری‌ لوبنان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ له‌ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا كێشه‌ی‌ لوبنان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و سه‌عد حه‌ریریش له‌شوێنی‌ خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

میشێال عۆن له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی‌ "لاستامبای‌" ئیتاڵی‌ قسه‌یكردووه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ له‌گه‌ڵ پارته‌ به‌شداره‌كانی‌ حكومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ش گفتوگۆكان كۆتایی‌ هاتووه‌ و ڕێكه‌وتنێكی‌ فراوان له‌نێوانیاندا هه‌یه‌.
سه‌رۆككۆماری‌ لوبنان جه‌ختیشی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ لوبنان له‌پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌مێنێته‌وه‌ و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانیش له‌ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا ده‌بن.

سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ لوبنا چواری‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ له‌سعودیه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ڕاگه‌یاند به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێران ده‌ستوه‌ردان ده‌كات له‌حكومه‌ته‌كه‌ی‌ و پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ لوبنان و له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ په‌شیمان بویه‌وه‌، له‌ئیستاشدا به‌رپرسانی‌ لوبنان به‌شوێن چاره‌سه‌ری‌ دۆخی‌ لوبنانه‌وه‌ن.


650 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2017

بابەتی زیاتر