Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ ساڵیادی مه‌ولوددا؛ رێكخراوی قوتابیانی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان پرۆژەی دۆستانی محمد، ساڵی یانزەیەم، له‌ ساڵیادی مه‌ولوودا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی.


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ

قوتابیان و خوێندکاران
هاونیشتیمانیانی بەڕێز
لەیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزدا، پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەکەین و ئومێدەواری ن ئەم یادە ببێتە مایەی چارەسەری کێشەکان و ئۆخژنییەک بێت بۆدڵو دەروونی هەمووان.
وەک ئاگادارن، لەپێناو برەودان بەسەدای ئیسلام و پەیامی پێغەمبەری خوا، یانزە ساڵ لەمەوبەر پرۆژەی دۆستانی محمدمان ڕاگەیاندو وێڕای بڵاوکردنەوەی سەدان هەزار کتێب و نامیلکەو پۆستەرو ئەنجامدانی سەدان کۆڕو سیمینارو چالاکیی جۆراوجۆر، تا ئێستەش بەردەوامین و ئەمساڵیش بەدروشمی "ئاشناکردنی نەوەی نوێ بەژیانی پێغەمبەری مەزن، ئاکارو ڕەوشت و سوننەتەکاتی" پرۆژەی دۆستانی محمد خزمەت دەکات.
بەڕێزان، پێویستییەکی حەتمیە گەنجان و لاوان و قوتابیانمان ئاشنابن بەژیانی پێغەمبەری خوا، لەپێناو ڕازاندنەوەی ژیانیان بەگوفتارو ڕەفتارەکانی ئەو زاتە پیرۆزە، کەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵایش پێویستە ڕۆڵێکی مەزن بگێڕن لەو پرۆسەیەدا کەبەداخەوە لەئاستی پێویستدا نەبوون.

لەساڵی یانزەیەمدا پرۆژەکە پێک دێت لە:

۱. ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی سەرتاسەری لەبارەی ژیانی پێغەمبەری خواوە.
۲. چاپکردن و بڵاوکردنەوەی هەزاران تیراژ لە پۆستەرێکی فەرموودە پیرۆزەکان.
۳. هەڵمەتی سەرتاسەریی پاککردنەوەی زانکۆکان.
٤. ئەنجامدانی چەندان چالاکیی جۆراوجۆری دیکە لەلایەن ناوەندو لقەکانی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە لەماوەی مانگی ڕەبیعولئەوەلدا.

ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
پرۆژەی دۆستانی محمد، ساڵی یانزەیەم
۳۰/۱۱/۲۰۱۷

543 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2017

بابەتی زیاتر