Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئیسرائیل و میسر خوازیاربوون ئه‌مریكا بۆردومانی ئێران بكات


جۆن كیری وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئیسرائیل و میسر له‌ ساڵی 2015دا فشاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی باراك ئۆباما بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بۆردومان بكات. 
له‌ گوتارێكیدا له‌ كۆڕبه‌ندێكدا له‌ واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا پێشكه‌شیكرد، كیری باسی له‌وه‌ كرد ئیسرائیل و میسر پێش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ 2015دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی تاران واژووكرا، فشاریان له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما كرد ئێران بۆردومان بكات.
كیری ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو زۆر پادشاو سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت به‌ ئه‌مریكایان گوتووه‌ "ته‌نیا زمان ئێران لێیتێبگات بۆردومان كردنه‌" و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، هانی ئه‌مریكای داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران.
جۆن كیری باسی له‌وه‌ كرد ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌نهێنی پشتیوانی له‌ لێدانی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات ئه‌وا له‌ به‌رده‌م رای گشتیدا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه‌ پێی وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ته‌ڵه‌یه‌كه‌.


516 جار خوێندراوەتەوە
30/11/2017

بابەتی زیاتر