Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو دانوستانه‌كانی ژنێف8 ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ

نێوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی‌ داهاتوو گه‌ڕێكی دیكه‌ی‌ دانوستانه‌كانی ژنێفی تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی سوریا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.
(ستیڤان دیمستۆرا) نێرده‌ی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی سوریا ئاشكرای‌ كرد ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی‌ داهاتوو (پێنجی كانوونی یه‌كه‌م) گه‌ڕی‌ هه‌شتی دانوستانه‌كانی ژنێف ده‌ستپێده‌كات‌و تا نێوه‌ڕاستی ئه‌و مانگه‌ ده‌خایه‌نێت.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌ دوای‌ قۆناغی یه‌كه‌می گفتۆكانی ژنێف8، وتی: دانوستانی گه‌ڕی‌ هه‌شت زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستوور و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی‌و په‌رله‌مانیی ده‌كاته‌وه‌.
(دیمستۆرا) وتیشی: دانوستانه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن‌و تا نێوه‌ڕاستی مانگ به‌رده‌وام ده‌بن.
دیمستۆرا له‌باره‌ی‌ قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه‌ وتی: پێویسته‌ سوریه‌كان خۆیان به‌پێی بڕیاری (2254)ی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش، ئه‌و پرسه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

405 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2017

بابەتی زیاتر