داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: عێراق پێویستی به‌ 100 ملیار دۆلاره‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی


په‌یام ـ

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاند وڵاتەکەی پێویستی بە پلانێکی ئابووری هاوشێوەی پلانی مارشاڵ هەیە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی کە لەسەر دەستی داعش رووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە.

ئەم داوایەی جەعفەری لەمیانی گوتارێکیدا هات لە میانی خولی سێیەمی "کۆنگرەی گفتوگۆکانی دەریای سپی ناوەڕاست" کە دوێنێ پێنجشەممە کارەکانی لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا دەستی پێکرد و تا ٢ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.

ئیبراهیم جەعفەری گوتی: "عێراق پێویستی بە پلانێکی ئابووری هاوشێوەی پلانی مارشاڵ هەیە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی شارەکانی کە لەسەر دەستی داعش رووبەڕووی وێرانکاری بوونەتەوە بەتایبەتی شاری مووسڵ.

وەزیری دەرەوەی عێراق گوتیشی: "پێویستمان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە: مووسڵ وەک بەر لە شەڕ نییە؛ بۆیە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم وێڕای ئەو یارمەتیانەی لە رابردوودا پێشکەشیان کردووە، پلانێکی ئابووری هاوشێوەی پلانی مارشاڵ لە ساڵی ١٩٤٨ دابڕێژن"

پلانی مارشاڵ ئەو پلانە بوو کە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەورووپای رۆژئاوا داڕێژرا.

جەعفەری لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: "هەموومان هەست بە دڵخۆشی دەکەین بە شکستپێهێنانی داعش کە بەهۆی هاوهەڵوێستی سیاسیی بەدیهات و لەسەر ئەم بنەمایەش هێزە عێراقییەکان جوڵەیان کرد، ئەمەش تاقیکردنەوەیەکی گرنگە".

وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی پێویستی بە نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار هەیە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی داعشەوە رووبەڕووی وێرانکاریی بوونەوە.

شایه‌نی باسیشه‌ لەو کۆنگرەی گفتوگۆکانی دەریای سپی ناوەڕاست ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت لەوانە: ئاسایشی هاوبەش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕەاست، کۆچ، وزە و گەشەپێدان، رۆڵی ئافرەت و لاوان لە گەشەسەندنی ئابووری و چەند پرسێکی دیکە.

229 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2017

بابەتی زیاتر