داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی باپیر: له‌و كاته‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی نه‌ماوه‌ سه‌رمان سووك و حه‌ساوه‌یه‌


په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: له‌و كاته‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی نه‌ماوه‌ سه‌رمان سووك و حه‌ساوه‌یه‌.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردو بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیش بڕیارێكی‌ تاكه‌كه‌سی‌ و حیزبی بوو" وتیشی‌ ئه‌وانه‌ی‌ پشتیوانی‌ ڕیفراندۆمیان كرد هه‌ڵه‌ بوون به‌ڵام ناتوانن دانی‌ پێدا بنێنن، چونكه‌ داننان به‌هه‌ڵه‌ ئازایه‌تی و بوێری ده‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ئێستا كه‌هه‌رێم سه‌رۆكی نه‌ماوه‌ جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ڵ پێشتر كه‌ سه‌رۆكی هه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێٍستا سه‌رمان سوك و حه‌ساوه‌یه‌و كه‌سێك نیه‌ بڕیاری‌ تاكلایه‌نه‌ بدات.

ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جه‌ختیكرده‌وه‌ ده‌بێت لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ركه‌وێت ئه‌وه‌ی‌ كه‌ڕوویدا خیانه‌ت بوو یان نا، به‌ڵام گه‌ر خیانه‌ت بێت ئه‌وا پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌و خیانه‌ته‌یان ئه‌نجامداوه‌، وتیشی‌ گه‌ر به‌زووترین كات هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی نه‌نێین، ئه‌وه‌ی كه‌ڕوویداوه‌ خراپتر ده‌بێت.

8339 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2017

بابەتی زیاتر