Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌یامدا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌



په‌یام ـ سلێمانی

له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی‌ كه‌ناڵی ئاسمانی‌ په‌یام دا تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت پشتیوان به‌خوای گه‌وره‌ و متمانه‌ی هاوڵاتیان، پێكه‌وه‌ قه‌یران و ناخۆشیه‌كان تێده‌په‌ڕێنین و درێژه‌ به‌كاری پیشه‌یی و مانه‌وه‌ ده‌ده‌ین.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ دا هاتووه‌ شانازیده‌كه‌ین كه‌ خوای گه‌وره‌ ته‌وفیقی داین و پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریشمان لێكرا تاكو كۆتایی به‌سه‌رده‌م و ساته‌وه‌ختێكی دیاریكراوی میدیای مۆنوپۆلكراوی حیزبی بهێنین كه‌ئامانجی گه‌وره‌ی بێده‌نگردنی ڕای گشتی و هێشتنه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان بوو له‌ناو سته‌م و نادادی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیاسیدا.
تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین به‌رله‌هه‌رلایه‌ك سوپاسی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكه‌ین كه‌نه‌ك ڕێگرنه‌بوون له‌ خه‌مڵاندنی ئه‌م جۆره‌ له‌میدیا، به‌ڵكو پشتیوانیشیانكرد، هه‌روه‌ها پێزانینی تایبه‌تمان بۆئه‌و هاوڕێ ڕۆژنامه‌نوسانه‌مان هه‌یه‌ كه‌ به‌حه‌وسه‌ڵه‌و تاقه‌تێكی زۆره‌وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵماندا و به‌بون و نه‌بونمان ڕازیبوون و تاهه‌نوكه‌ش به‌رده‌وامن، سوپاسیشمان بۆهه‌موو ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی ڕۆژێك له‌گه‌ڵمان بوون و ئێستا لێمان دابڕاون، هه‌روه‌ها سوپاسمان بۆ هه‌موو ئه‌و دڵسۆز و دۆست ولایه‌نگرانه‌مان كه‌به‌رده‌وام ده‌ستیان پێمانه‌وه‌بوه‌و وه‌ك خاوه‌نماڵ له‌گه‌ڵماندا مامه‌ڵه‌یان كردوه‌. 

له‌ كۆتای په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌ پشتیوان به‌خودای گه‌وره‌ و مانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه‌ قه‌یران و ناخۆشیه‌كان تێده‌په‌ڕێنین و هه‌رپێكیشه‌وه‌ به‌شكۆداری له‌نیشتیمانی خۆمان درێژه‌ به‌كاری پیشه‌یی و مانه‌وه‌ ده‌ده‌ین.


كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام له‌ماوه‌ی‌ كاركردنیدا بوێری‌ و پابه‌ندی‌ به‌ئیتیكی‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌ . 
به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ خواستی‌ ڕه‌وای‌ خه‌ڵكدا هه‌نگاوی‌ ناوه‌و نه‌شته‌رێكی‌ تیژبووه‌ بۆدڵی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و پیسخۆریی‌ به‌رپرسانی‌ كوردی‌

563 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2017

بابەتی زیاتر