Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قه‌ له‌ دوو تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی دانا غاز كرا


په‌یام ـ قادركه‌ره‌م

له‌ سه‌ر ڕێگای‌ كه‌ركووك -  قادركه‌ره‌م و له‌ نزیك بازگه‌ی‌ زه‌رده‌ی‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ی‌ جه‌باری‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ دوو ته‌نكه‌ری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سووته‌مه‌نی‌ كۆمپانیای‌ داناغاز كرا.

شه‌وی ڕابردوو، له‌ سه‌ر ڕێگای‌ كه‌ركووك - ناحیه‌ی‌ قادركه‌ره‌م و له‌ نزیك بازگه‌ی‌ زه‌رده‌ی‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ی‌ جه‌باری‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ دوو ته‌نكه‌ری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سووته‌مه‌نی‌ كۆمپانیای‌ داناغاز كرا ،له‌و ڕووداوه‌دا زیانێكی‌ زۆر به‌ تانكه‌ره‌كان گه‌یشتوون به‌لاَم هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ لێنه‌وكه‌وتووه‌ته‌وه‌ .
به‌وته‌ی‌ شۆفێری‌ تانكه‌ره‌كان زیاتر له‌ 400 فیشه‌ك له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ و زیانێكی‌ مادی‌ زۆریان پێگه‌یشتووه‌ ، بۆیه‌ داواده‌كه‌ن به‌زووترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن و ئیجرائاتی‌ یاساییان له‌ گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ په‌یام په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ قادركه‌ره‌مه‌وه‌ و ناوبراو ڕایگه‌یاند : لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ به‌لاَم تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ ،
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ كه‌متر له‌ 5 كیلۆمه‌تر له‌ بازگه‌ی زه‌رده‌وه‌ دووره‌، كه‌ بازگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌ به‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و سنووره‌كه‌دا

3620 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2017

بابەتی زیاتر