Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ فه‌ڕه‌نسا


په‌یام ـ

ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ، هه‌ینی له‌سه‌ر بانگهێشتی (ئێمانۆئێل ماكرۆن) سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، شاندێكی باڵای هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سبه‌ی، شه‌ممه‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌ كۆشكی ئێلیزێ له‌ پاریس پێشوازی له‌ شاندی هه‌رێم ده‌كات‌و بارودۆخی گشتیی عێراق‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت.
هه‌ریه‌ك له‌ (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیران‌و (فوئاد حسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و (سه‌فین دزه‌یی) وته‌بێژی حكومه‌ت هاوه‌ڵێتی سه‌رۆكی حكومه‌تیان بۆ فه‌ڕه‌نسا، كردووه‌.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌ردانی توركیای كردووه‌‌و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی (شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی) له‌ جزیره‌، به‌ فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به‌ره‌و ئیستانبوڵ به‌ڕێكه‌وتووه‌.
له‌ئێستادا به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی‌ گه‌شتی ئاسمانیی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته‌ به‌رپرسان‌و هاووڵاتیان به‌ ئۆتۆمبێل بچنه‌ وڵاتانی دراوسێ، یاخود له‌ شاری‌ به‌غداوه‌ گه‌شت بكه‌ن.

626 جار خوێندراوەتەوە
01/12/2017

بابەتی زیاتر