داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژە یاسای بودجە کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە و پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ى عێراق و تاوتوێى هەموارى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق لە بەرنامەى کاردایە.
 
بەپێى کارنامەى دانیشتنى پەرلەمان، بڕیارە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى بودجەى ٢٠١٨ى عێراق بکرێت کە لە ٤٨ مادە پێکهاتووە.
 
هاوکات لە دانیشتنەکەدا پڕۆژە یاساى هەموارکراوى یاساى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق تاوتوێدەکرێت کە تەنها دوو مادەى پڕۆژەکە ماوە پەسەند بکرێن کە ئەوانیش تایبەتن بە کەرکوک.

ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2018) گەیشتوەتە پەرلەمان، پشکی هەرێمی کوردستانیش لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان دیاری کراوە و هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە ناردنی (250) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەچوارچێوەی نەوتی هەناردەکراوی عێراقدا.

وتیشی :” پشکی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان دیاری کراوە و هیچ بڕە بودجەیەک بەناوی پارێزگای هەڵەبجە دیاری نەکراوە”.

سەبارەت بە پشکی پێشمەرگە لە بودجەی گشتی عێراق، رایگەیاند: داوایان کردوە پێشمەرگە بکرێتە بەشێک لە سیستمی بەرگری عێراق لەڕوی بودجە و چەک و راهێنانەوە و ئەو داوایەش لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا گفتوگۆی لەسەر کراوە، بۆ ئەوەی لەوبارەیەوە فشار بخاتە سەر حکومەتی عێراق.


192 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2017

بابەتی زیاتر