Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ باره‌ی قودسه‌وه‌ بڕیار ده‌دات



پێشبینی ده‌كرێت له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا دان به‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیلدا بنێت.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری‌ گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌" ئه‌گه‌ری‌ زۆره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا دان به‌ قوس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیلدا بنێت".
پێشتر دوو به‌رپرسی دیكه‌ی‌ ئه‌مریكی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردبوو كه‌ تره‌مپ تاووتوێی داننان به‌ پایته‌ختبوونی قودس بۆ ئیسرائیلدا ده‌كات، به‌ڵام پێده‌چێت جارێكی دیكه‌ گواستنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و شاره‌ دوابخات.
لای‌ خۆیه‌وه‌ (سائب عوره‌یقات) گه‌وره‌ دانوستانكاری‌ فه‌ڵه‌ستینی له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دۆسیه‌ی‌ قودس پرسێكی گه‌وره‌یه‌‌و ده‌ستبردن بۆی یارییكردنه‌ به‌ ئاگر.
عوره‌یقات وتیشی: هه‌ر داننانێكی ئه‌مریكا به‌ قودسدا وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كۆتایی به‌ دۆسیه‌ی‌ قودس ده‌هێنێت.

651 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2017

بابەتی زیاتر