Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خورماتوو.. هێزێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سدیق جێگیركران


په‌یام ـ 

شه‌وی رابردوو هێزێكی ئه‌مریكی كه‌ 30 هه‌مه‌ری سه‌ربازییان پێیه‌ چوونه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سدیق له‌خورماتوو، له‌وێ جێگیركراون.

حه‌سه‌ن بارام جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی حه‌مرینی یه‌كێتی به‌ په‌یامی راگه‌یاند: به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه‌ شه‌وی ڕابردوو 25 بۆ 30 هه‌مه‌ر هاتونه‌ته‌ فرۆكه‌خانه‌ی سدیق له‌ خورماتوو.

ڕاشیگه‌یاند "ئامانج له‌ هاتنی‌ هێزه‌كه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌من ‌و ئاسایشه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و له‌ داهاتویه‌كی‌ نزیكدا هێزی‌ ئاسایشی‌ خورماتو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌ و هێزێكی‌ هاوبه‌ش له‌ هه‌ر سێ‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد‌ و عه‌ره‌ب ‌و توركمان پێكده‌هێنرێت".
به‌هۆی‌ ناجێگیری‌ باری‌ ئه‌منی‌ خورماتوو هاوڵاتیانی‌ ئه‌و شاره‌ تائیستا نه‌چونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، بۆیه‌ ئیستا هه‌وڵه‌كان له‌چه‌ندین لاوه‌ خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌.


604 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2017

بابەتی زیاتر