Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا.. مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌


په‌یام ـ 

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبووه‌و، هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانی حكومه‌تی هه‌رێم چاو به‌سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بگێڕێته‌وه‌.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت به‌هاورێیه‌تی زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ، له‌كۆشكی كۆماریی سه‌ردانی‌ د. فوئاد مه‌عصوم سه‌رۆك كۆماری‌ عێڕاقیان كرد.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌غدا كراو، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گفت‌وگۆكان ده‌ستپێبكات له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ده‌ستووریی عێڕاقی‌و پاراستنی‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

هاوكات جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردو، به‌پێویستزانرا حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌جددیی چاو به‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ خۆیدا بگێڕێته‌وه‌و، به‌یه‌كڕیزیی شاندێك پێكبهێنن بۆ سه‌ردانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت بۆ به‌رگریكردن له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌پاراستنی‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كراو، به‌پێویستیانزانی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوردستان هه‌موو میكانیزمه‌ په‌رله‌مانییه‌كان بگرنه‌به‌ر له‌پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت.

1107 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2017

بابەتی زیاتر