Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر داوای كورد، په‌رله‌مانی‌ عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بودجه‌ی‌ 2018 دواخست


په‌یام ـ 

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاری لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و لایه‌نه‌ سونییه‌كان و به‌هۆی زۆری پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی عێراق، په‌رله‌مان بڕگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ دواخست.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی  په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا راِیگه‌یاند: "هه‌رچه‌ند بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018 بكرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاری لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و لایه‌نه‌ سونییه‌كان و به‌هۆی زۆری پێشێلكاری زۆره‌وه‌ به‌رامبه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018، بڕگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاساكه‌ دواخرا". 

وتیشی: "ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ سه‌دا 12.67 پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌ بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018، به‌ڵام لایه‌نه‌ سونییه‌كان تێبینی و ره‌خنه‌یان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند داواكارییه‌كیان، داوای پاڵپشتی له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ هه‌مان كاتیشدا لایه‌نه‌ كوردییه‌كانیش داوای پاڵپشتی له‌ لایه‌نه‌ سوننیه‌كان ده‌كه‌ن".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدیه‌: له‌ رابردوودا به‌ ره‌چاوكردنی ئه‌و زیانانه‌ی له‌ لایه‌ن رژێمی به‌عس به‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یه‌نرا و له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌دا 17ی بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكرا.


425 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2017

بابەتی زیاتر