داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ وه‌ڵامی‌ پێشنیازی‌ ماكڕۆن سه‌باره‌ت به‌دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌


په‌یام ـ

نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق وه‌ڵامی‌ لێدوانه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌نێوه‌ندگیری‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدای‌ دایه‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌لێدوانه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی‌ نێوه‌ندگیری‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ عێراق چاوه‌ڕوانی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ڕیفراندۆم، به‌ئامانجی‌ ده‌ستپێكردنی‌ گفتووگۆكان.
سه‌عد حه‌دیسی‌ وته‌بێژی‌ نووسینگه‌ی‌ عه‌بادی‌ ئاشكرایكرد: كێشه‌كانی‌ هه‌ولێرو به‌غدا كێشه‌ی‌ ناوخۆیی عێراقن و پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ دانووستانی‌ ناوخۆداو به‌پێی‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن.
وتیشی‌ "ڕێز له‌هه‌ر هه‌وڵێكی‌ ده‌ره‌كی‌ بۆ نێوه‌ندگیری‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌گرین، به‌ڵام به‌رله‌دانووستان پێویسته‌ دۆخه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌و ئاماده‌كاری‌ بكرێت".

وته‌كانی‌ حه‌دیسی‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان "ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ نێوه‌ندگیری‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نیشاندا.

7115 جار خوێندراوەتەوە
02/12/2017

بابەتی زیاتر