Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترامپ: مایكڵ فلین درۆی له‌گه‌ڵ ئێف بی ئای كردووه‌


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان تیمی هه‌ڵبژاردنی ناوبراوو روسیادا هه‌بوبێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی راوێژكاری پێشوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ درۆی له‌گه‌ڵ ئێف بی ئای كردووه‌. 
له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی مایكڵ فڵین راوێژكاری پێشوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی تیمی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان تیمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی و به‌رپرسانی روسیادا بونی هه‌بوبێت.
مایكڵ فڵین ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا هه‌ینی رابردوو له‌ دادگایه‌ك له‌ واشنتۆن دانی به‌وه‌دا ناوه‌، زانیاری هه‌ڵه‌ی داوه‌ به‌ ئێف بی ئای له‌باره‌ی چه‌ند گفتوگۆیه‌ك كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ سێرگی كیسلیاك باڵیۆزی پێشووی ڕوسیا له‌ ئه‌مریكادا كردوویه‌تی.
هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ڕایگه‌یاند: پێویست بوو كه‌ فلین له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخه‌مه‌وه‌ چونكه‌ درۆی له‌گه‌ڵ مایك پێنس جێگری سه‌رۆك و ئێف بی ئای دا كرد. 
مایكڵ فڵین له‌ 20ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ مایك پێنسی به‌هه‌ڵه‌دا بردووه‌ له‌سه‌ر كه‌یسی گفتوگۆكه‌ی له‌گه‌ڵ كیسلیاك، له‌ 13 ی شوباتی ئه‌مساڵ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌ .


356 جار خوێندراوەتەوە
03/12/2017

بابەتی زیاتر